هەمەڕەنگ

کاریگەری شەڕی دایك و باوك لەسەر هەڵسوکەوت و ڕەفتاری مناڵ


باران ئاریایی

تێگەیشتن لە پەیوەندی گرفتە دەرونیەکانی ئەمڕۆ لەگەڵ ڕوداوەکانی سەردەمی مناڵی، یارمەتیەکی بەسودە تا بتوانین چارەسەری گرفتەکانی دەرونی بکەین.
حەوت ساڵی یەکەمی ژیان، ساڵانی دروستکردنی پایەی ئەخلاق و ڕەفتار و تەنانەت تێگەیشتن لە ژیانە.
کەسێك کە حەوت ساڵی تەمەنی لە ئارامی و ئەمنیەت دا نەبووە، ئاساییە کە لە قۆناغەکانی تری ژیانی دا نەتوانێت وەك کەسێکی ئاسایی بژی.
کەسێك کە ئەزانێت کە توڕەیی و کەم تەحەمولی و دڵەڕاوکێ و قەلەقیەکەی ئێستای دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی مناڵی، باشتر دەتوانێت کە ئەو رەفتارانەی کۆنترۆڵ بکات و چارەسەری بکات.

مناڵی شەڕ (شەڕی دایك و باوك

ووشەی مناڵانی شەڕ لە ووشەی مناڵانی تەڵاق دروست کراوە و وەرگیراوە، واتە ئەو مناڵانەی کە هەمیشە لە کەشوهەوایەکی پڕو پڕ لە کێشە و شەڕو ئاژاوە دا بەسەر بردووە و گەورە بوون، کێشە و گرفتەکانی ئەم مناڵانە لە مناڵانی تەڵاق کەمتر نیە.
ئەو کەسانەی کە لە ڕووی دەرونیەوە داڕوخاون ئەو کەسانەی کە لەمناڵی دا شاهیدی بینینی شەڕەکانی دایك و باوکیان بوون، لەوانەیە هەموومان کەم تا زۆر شەڕی دایك وباوکمان بینیبێت، بەڵام

ئێستا لات گرنگ نەبێت، هەست و نیگای تۆ بۆ ئەم ڕوداوە هیچ گرنگیەکی نیە، دەبێت هەستو دیدی سەردەمانی مناڵی لەبەرچاو بگریت، خۆت بگەڕێنەرەوە بۆ ئەو سەردەمە تا ترس و سترێسی ئەوکاتانەت بیر بێتەوە کە دایك و باوکت شەڕیان دەکرد و تۆ شاهیدی شەڕەکەیان بویت.
ئەو هەستانەی کە زۆربەی شەوان و ڕۆژەکانی ژیان بەردەوام بوون لەژیانی هەندێك کەس دا، هەستی ئەو ڕۆژانە کە لە مناڵ دا پایە گوزاری ئەخلاق و عادەتی ئەو مناڵە بووە کە ئێستا بۆتە هۆکاری داڕوخانی ژیانی.
ئەگەر کەسەکان کەمێك زیرەك بن ئەوا دەتوانن زۆر بەئاسانی پەیوەندی گرفتەکانی ئەمڕۆی لە ژیانی مناڵی دا بدۆزێتەوە.
مناڵ لەگەڵ بەرزبونەوەی دەنگی دایك و باوکی یەکسەر دوچاری نیگەرانی و هەست بە نائارامی دەکات، ئەو پەیوەندیە سۆزداریە بەهێزەی نێوان مناڵ و دایکی بەجۆرێك نیگەرانی دایکی دەکات کە منالەکە توشی وەسواس دەبێت، هەر ترسێك توشی دایك بێتەوە مناڵ هەراسان دەکات.
شەڕی دایك و باوك لە دیدی مناڵەوە روداوێکی ترسناکە بۆ دایك، هەرچەند مناڵەکە هیچ کاردانەوەیەکی نەبێت لەو کاتەدا، ناتوانین ترس و دڵەڕاوکێکی ئەو مناڵە ئینکار بکەین، کەواتە یەکێك لە سەرەتایی ترین مافەکانی مناڵ دانی ئەمنیەت و ئارامیە بە دایکی، ئەمنیەتێك کە مناڵ دڵنیا بێت کە دایکی هیچ ترسێکی لەسەر نیە.
ئەم نیگەرانیە دوبارانە تەنها لەلایەنی دەرونیەوە گرفتاری ساز نیە، بەڵکو لەلایەنی جەستەیشەوە زۆر گرفت دروست دەکات.
لە زانستی دەرونناسی دا دەڵێن لەکاتی نیگەرانی زۆر و دڵەڕاوکێ وە هۆرمۆنەکان تێك دەچن و بەشیوازاێکی ناسروشتی دەڕژێنە ناو خوێنەوە و لە خوێندا دەبنە ژەهر، بەهەمان هۆکارە کە ئەو خێزانانەی کە داێک و باوك هەمیشە شەڕیانە مناڵەکانیان زیاتر نەخۆش دەکەون لە خێزانێك کە دایك و باوك یەکیان خۆش دەوێت و کەشێكی ئارام بۆ خۆیان و مناڵەکانیان دروست دەکەن.
ئەو مناڵانەی کە لێیان دەدرێت لەلایەن دایك و باوك بێت یاخود خوشك و برای گەورەتر تەنانەت ئەگەر بۆ یەك جاریش لێیان بدرێت لەوانەیە هەستێکی نائەمنی کورت یاخود درێژخایەن دروست ببێت لەلای مناڵەکە.

باوکێك کە یەکەم جار دەستی بەرز کردەوە لە دایكی مناڵەکان یاخود مناڵەکە، ئەگەری زۆری هەیە کە دوبارەی بکاتەوە، لێدان لە مناڵ کاتێك زۆر کاریگەری خراپی دەبێت کە مناڵ هیچ مەنطیقێك لە بەینی باش و خراپ دا تێناگات و نازانێت چییە، وە کاتێك لێی دەدرێت نازانێت کە بۆچی باوکی توڕە و دەستی لێ بەرز دەکاتەوە.
ئەو مناڵانەی کە لەژێر چەوساندنەوە و زۆر لێکردنی براو خوشکی لەخۆیان گەورەتردا گەورە دەبن، زۆربەی زۆریان لە گەورەیی دا توشی گرفتی دەرونی دەبنەوە، لەو خێزانانەی کە دایك و باوك ناتوانن کۆنترۆڵی ڕەفتاری مناڵە گەرەکانیان بکەن، مناڵی بچوك هیچ هەست بە ئەمنیەت ناکات لەو خێزانەدا.
پێویستە مناڵ لەماڵەوە هەست بەئارامی و ئەمنیەت بکات وە دڵنیا بێت کە قودرەت لەدەستی باوك و دایکی دایە نەك خوشك و براکانی تا بتوانێت لەلایەنی دەرونیەوە ئارام بێت و گەشەی ئاسایی بێت.
مناڵێک کە لێی دەدرێت بێجگە لە گرفتی دەرونی و هەست بەکەمی کردن هەستی تۆلە کردنەوە و توڕە بوونیشی بۆ دروست دەبێت، ئەم جۆرە مناڵانە کە گەورە بوون بەهیچ جۆرێك ناتوانن لەکۆمەڵگادا خۆیان لەگەڵ قانونەکان بگونجێنن، بەتایبەت ئەو جێگایانەی کە کاری لێ دەکەن، بەهیچ جۆرێك ناتوانن بەرگەی ئەوە بگرن لە کەسێكی لەخۆیان باڵا دەست ئەمر بکات بەسەریان دا.
هەمیشە لەهەوڵی ئەوەدان کە کەسانی تر بە تاوانبار بزانن لەهەموو ئەو کێشانەی کە دێنە ڕێگای، بۆیە لەجیاتی ئەوەی بەدوای چارەسەردا بگەڕێت، دەڕوات بەدوای تاوانباردا دەگەڕێت، ئەم جۆرە کەسانە بەهیچ شێوەیەك رەنخە قبوڵ ناکەن.



ڕەنخە لای ئەوان واتای ئەوەیە کە تۆ تاواباری، دەی کە مادام تاوانباری دەبێت لێت بدرێت! چونکە لە مناڵی دا ئەوەندەی لێ دراوە وا دەزانێت لەگەورەیشدا دەبێت لەبەر هەر هەڵەیەك کە دەیکات دەبێت لێی بدرێت، بۆیە ئەم کەسانە ناتوانن خۆیان گرفتی خۆیان چارەسەر بکەن و زاڵ بن بەسەر هەڵسوکەوت و رەفتاری نادروستیان دا، هەمیشە لەگەڵ هەست و سۆزەکانی خۆیان دا لەجەنگ دان، هەمیشە توڕەن و خەیاڵیان ڕۆشتووە کە هەموو ئەمانە هۆکاری لێدانیەتی لە مناڵی دا.
مناڵی تەنها، ئەلبەت مناڵی ئەو خێزانانەی کە مناڵین ازۆرە کەمتر ئەم حاڵەتەیان تیا بەدی دەکرێت، مناڵانی تەڵاق، مناڵی دایك و باوکی نەخۆش و کەمئەندام، مناڵی بێ باوك/دایك، مناڵێك لە دایك و باوکی خراپ بوون لەگەڵی ئەمانە ئەو کۆمەڵەیەن کە ئەگەری توش بوون بە گرفتی دەرونی لەلاین زۆرە و دەبێت بگەڕێنەوە بۆ سەرچاوەی کێشەکان وە پەیوەندی کێشەکان و ئەو گرفتەی کە لەگەورەیدا بۆی دروست بووە تا بتوانرێت بە بەرنامەیەکی دەقیق و وورد کە کاتێکی زۆریشی پێویستە بتوانرێت چارەسەر بکرێت


‌‌‌
2/20/2019 6:35:32 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ