هەواڵ

بێگه‌رد تاڵه‌بانی هۆكاری داوای یه‌كێتی بۆ دواخستنی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئاشكرا ده‌كات


بزاڤــــ:

په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی بونی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان حزبه‌كه‌ی و پارتی راده‌گه‌یه‌نێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌مڕۆ بێگه‌رد تاڵه‌بانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی رایگه‌یاند، لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی هه‌یه‌ بۆ پرسه‌ سیاسییه‌كان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای دواخستنی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان كراوه‌ تا ئه‌و پرسه‌ یه‌كلاییده‌بێته‌وه‌، كه‌ رێككه‌وتنی هاوبه‌شه‌.

باسی له‌وه‌شكرد، هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ كاندیدانی یه‌كێتی نییه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، به‌ڵكو كێشه‌كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ پۆست و كێشه‌كانی پارێزگای كه‌ركوكه‌وه‌، كه‌ داواكراوه‌ هه‌موو كێشه‌كان به‌یه‌كه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته‌ به‌ رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و پارتی-یه‌وه‌.


‌‌‌
2/18/2019 12:50:51 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ