هەواڵ

وتەبێژی یەکێتی: ​کاتژمێر سێ ئەنجومەنی سەرکردایەتی لەسەر ڕێککەوتنمان لەگەڵ پارتی کۆدەبێتەوە


بزاڤـــ:

وتەبێژی یەکێتی ڕایگەیاند، کاتژمێر سێ سەرکردایەتى یەکێتی لەسەر ڕێککەوتنیان لەگەڵ پارتی کۆدەبێتەوە .

له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی  یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند، کاتژمێر سێ سەرکردایەتى یەکێتی کۆدەبێتەوە لەسەرگفتوگۆکردن سەبارەت بە ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ پارتی.

ئەمە لە کاتێکدایە، وا بڕیارە لە هەمان کاتژمێردا کۆبونەوەی پەرلەمانیش بکرێت، بەڵام تائێستا دیارنیە کام لەو کۆبوونەوانە دوا دەخرێت.

یەکێتی نیشتیمانی و پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمشەو (١٧ی شوباتی ٢٠١٩) لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لە گفتوگۆدابوون و تا ئێستاش نە گەیشتونەتە هیچ رێککەوتنێک.


‌‌‌
2/18/2019 12:47:16 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ