هەواڵ

یەكێتی دەیەوێت 24 كاتژمێر كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان دوابخرێت


بزاڤـــ:
كۆبونەوەی سەرۆكی كاتی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆتایی هات و دانیشتنی پەرلەمانیش بۆ كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دواخرا.

لەوبارەیەوە ریڤینگ هروری سەرۆكی كاتی پەرلەمانی كوردستان لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، كۆبونەوەكەی پەرلەمان لەسەر داوای زۆرینەی فراكسیۆنەكان بۆ كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دواخراوە، لەكاتێكدا فراكسیۆنی یەكێتی داوای كردبوو 24 كاتژمێر دوابخرێت.

هەر لەو چوارچێوەیەدا شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەڵێت "دواخستنی دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان هێڵی سورە".

شێركۆ جەودەت بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان نابێت دوابخرێت و ئێستا ئیرادەیەك هەیە دەیەوێت ئەو كۆبونەوەیە دوابخات بەهۆی ئەوەی كە چەند لایەنێكی سیاسی رێكنەكەوتون و ئێمەش بەهیچ شێوەیەك قبوڵی ناكەین و هەڵوێستی خۆمان رادەگەیەنین.

لەبارەی ئەو كۆبونەوەیە، كە بۆچی دوادەخرێت؟ سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، كە فراكسیۆنی یەكێتی بە فەرمی داوای دواخستنی دانیشتنەكە دەكات و بەهۆی ئەوەی لەگەڵ لایەنی بەرانبەریان رێكنەكەوتون، بۆیە دەیانەوێت دانیشتنەكە دوابخەن.

لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا شێركۆ جەودەت باسی لەوەكرد، كە فراكسیۆنەكان بەشداری كۆبونەوەی پەرلەمان دەكەن و دەیانەوێت ئەو دانیشتنە تەواو بكرێت، بەڵام هەوڵی دواخستنی دانیشتنەكە دەدرێت.


‌‌‌
2/18/2019 12:04:58 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ