هەواڵ

كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ چه‌ند كاتژمێرێك دواخرا


بزاڤـــــ:

كۆبونەوەی سەرۆكی كاتی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان بەردەوامە و دانیشتنی پەرلەمانیش بۆ چەند كاتژمێرێك دوادەخرێت.

لەوبارەیەوە زانا مەلا خالید ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەسەر فراكسیۆنی پارتی بە رادیۆی نەوای راگەیاند، ئێستا كۆبونەوەی سەرۆكی كاتیی پەرلەمان و فراكسیۆنەكان بەردەوامە و كۆبونەوەی پەرلەمانیش بۆ چەند كاتژمێرێك دوادەخرێت.

هەروەها وتیشی "چاوەڕوانی رێككەوتنی سیاسی دەكەین لەگەڵ یەكێتی، هەروەها یەكێتی-یش كاندیدی بۆ سەرۆكی پەرلەمان ئامادە نییە".
بەوتەی پەرلەمانتارەكەی پارتی، بەفەرمی دیاریكردنی سەرۆكی پەرلەمان بۆ پێكهاتەیەك قسەی لێنەكراوە.

بەگوێرەی زانیاریەكان، دواخستنی كۆبونەوەكە لەسەر داوای یەكێتی بوە، چونكە بڕیارە كاتژمێر3ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی حزبەكە كۆببێتەوە و لەبارەی دوا رێككەوتنیان لەگەڵ پارتی بڕیارێك بدەن.

هەر لەو چوارچێوەیەدا شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی رایگەیاند، كۆبونەوەی سەرۆكی كاتیی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكانیان بەجێهێشتوە.

‌‌‌
2/18/2019 11:45:42 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ