هەواڵ

نه‌وه‌ی نوێ كاندیدی بۆ پۆسته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه‌


بزاڤــــ:

فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان دژایه‌تی خۆی بۆ دواخستنی دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان راگه‌یاند و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه‌ش ده‌ڵێت "كاندیدمان بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌بێت".

كازم فاروق سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نوێ له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا وتی "ئێمه‌ له‌ نه‌وه‌ی نوێ به‌شداری ئه‌م دانیشتنه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین، چونكه‌ ئه‌م دانیشتنه‌ له‌ 6-11ی ساڵی رابردوه‌وه‌ به‌نایاسایی دواخراوه‌ و دانیشتنه‌كه‌ به‌ كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه‌".

وتیشی "ئێمه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كاندیدمان ده‌بێت و له‌ هۆڵی په‌رله‌مان پێشكه‌شی ده‌كه‌ین".


‌‌‌
2/18/2019 11:31:48 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ