هەواڵ

ئومێد خۆشناو: پێمان باشه‌ یه‌كێتی به‌شدار بن و كاندیدیان بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی هه‌بێت


بزاڤــــ:

تائێستا گفتوگۆ له‌نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێت نیشتمانیی كوردستان به‌رده‌وامه‌ و بڕیاره‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستانیش بكرێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند، هه‌موو ئاماده‌كاریه‌كان بۆ كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان ته‌واوبون و هیچ هۆكارێك نییه‌ بۆ ئه‌نجامنه‌دانی، ئاساییه‌ چه‌ند كاتژمێرێك كۆبونه‌وه‌كه‌ دوابكه‌وێت، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ ده‌كرێت و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیش هه‌ڵده‌بژێردرێت. 

وتیشی "تائێستا گفتوگۆی نێوان پارتی و یه‌كێتی به‌رده‌وامی هه‌یه‌، كه‌ بگه‌ینه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی هه‌ڤاڵان له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتیش به‌شداری بكه‌ن و كاندید پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان".


‌‌‌
2/18/2019 10:52:44 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ