هەواڵ

سروە عەبدولواحید: گۆڕان بووە بە ھاوبەشی پارتی


بزاڤـ: 

سروە عەبدولواحید، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیەتی"  نیگەران نییە لەوەی وازی لە بزوتنەوەی گۆڕان ھێناوە، چونکە چیتر گۆڕان بزوتنەوەیەکی جەماوەریی نییە و بووەتە ھاوبەشی پارتی".

دەشڵێت: دوای ئەو ڕێککەوتنەی کە بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستاندا ئیمزای کردووە، ھیچ نیگەران نییە لەوەی ڕیزەکانی ئەو حزبەی جێھێشتووە کە ڕێچکەی خۆی گۆڕیوە لە بەرگریکردن لە ھاووڵاتییەوە بۆ ڕێچکەی بەرژەوەندی و داواکردنی پۆست و ئیمتیازات".

ڕاشیگەیاندووە"  ئەمڕۆ گۆڕان ئەو گۆڕانە نییە کە نەوشیروان مستەفا سەرکردەی کۆچکردوو دروستیکرد بەڵکو بووەتە ھاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و چیتر بزوتنەوەیەکی جەماوەریی نییە.


‌‌‌
2/17/2019 8:28:20 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ