هەواڵ

فراکسیۆنی نەوەى نوێ: بەشداری دانیشتنى پەرلەمان دەکەین و کاندیدمان دەبێت بۆ دەستەى سەرۆکایەتى


بزاڤــــ:

فراکسیۆنی نەوەى نوێ ڕایگەیاند، بەشداری دانیشتنى سبەینێی پەرلەمانی کوردستان  دەکەن و کاندیدیان دەبێت بۆ دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان.

فراکسیۆنی نەوەى نوێ لە پەرلەمانى کوردستان لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕاشیگەیاند، ئەگەر سبەینێ  لە دانیشتنەکەدا هەر یەکێک لە ئەندامانی دەستەى سەرۆکایەتی هەڵنەبژێردرێت هەڵوێستى توندیان  دەبێت.

فراکسیۆنەکە  ئاماژەى  بەوەشکرد، سەرقاڵی حزبەکان بە دابەشکردنی پۆست و پشکەکانیان، پێکهێنانی حکومەتى بۆ ١٤٠ رۆژ دواخستووە و ئەمەش  کارێکى نادروستە بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان دەنگدەران بە گشتى.

ئەوەشی خستەڕوو، دژى دواخستنى هەڵبژاردنی دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمانن و پێیان وایە دەبێـت سبەینێ کارەکان یەکلابکرێنەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە وابڕیارە سبەینێ ١٨ی مانگ پەرلەمانى کوردستان کۆببێتەوە و تێیدا دەستەى سەرۆکایەتی پەرلەمان دیاریبکرێت و یاسای سەرۆکایەتی هەرێم کارا بکرێتەوە.


‌‌‌
2/17/2019 1:57:38 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ