هەواڵ

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی هەرێمی کوردستان


بزاڤـــ:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت و سبەی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٢ پلە و نزمترین ٧ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٩ بە ٣ و دهۆک ١١ بە ٦ و کەرکوک ١٤ بە ٨ پلە دەبێت.

هاوکات بۆ سبەی، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٣  پلە و نزمترین ٧ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٠ بە ٤ دهۆک ١٢ بە ٦، کەرکوکیش ١٥ بە ٨ پلە دەبێت.

کەشناسی روونیکردووەتەوە، سبەی دووشەممە لەکاتەکانی بەیانی زوو لەهەندێ ناوچە تەم دەبێت پاشان بەتیپەڕبوونی کات نامینێت.


‌‌‌
2/17/2019 1:55:16 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ