هەواڵ

میدیاى گۆڕان: پارتى و گۆڕان گەیشتنە ڕێککەوتنى سیاسی


بزاڤــــ:

میدیاکانى گۆڕان بڵاویانکردەوە، بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتنە رێکەوتنی سیاسی.

کۆبوونەوەى ئەمڕۆى پارتى و گۆڕان لەبارەى کابینەى نوێی حکومەت لە شارى سلێمانى کۆتایی هات و بەپێی میدیاکانى گۆڕانیش هەردوولا گەیشتوونەتە ڕێککەوتنى سیاسی.

بڕیاریشە هەردوولا ڕاگەیەنراوێکى هاوبەش لەبارەى کۆبوونەوەکەیانەوە بڵاوبکەنەوە.

دوابەدواى کۆبوونەوەکە ڕۆژ نوری شاوەیس ئەندامى مەتەبی سیاسی پارتى بە ڕۆژنامەنووسانى ڕاگەیاند، لەگەڵ گۆڕان لەسە پێکهێنانى کابینەى نوێی حکومەت و بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکەى ١٨ى ئەم مانگەى پەرلەمانى کوردستان ڕێککەوتوون و لەسەر هەمان پرسیش ئەمشەو سەردانى کۆسرەت ڕەسوڵ دەکەن.


‌‌‌
2/16/2019 9:11:17 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ