هەواڵ

یەکێتی نەجمەدین کەریمی لە ریزەکانی دوورخستەوە


بزاڤـــــ:

ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی نەجمەدین کەریم لە ئەندامێتی مەکتەبی سیاسی حزبەکە.

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی کە بەشدار بووە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتی  راگەیاند، ئەمڕۆ سەرکردایەتی یەکێتی بڕیاری کۆتایی لەبارەی دوورخستنەوەی نەجمەدین کەریمەوە داوە و لیژنەیەکیش بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دوورخستنەوەکە پێکدەهێنرێت.

لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ شەممە (١٦ی شوباتی ٢٠١٩)ی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کە تایبەت بوو بە بڕیاردان لەسەر رێکەوتنی سیاسیی لەگەڵ پارتیدا، زۆربەی ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی و سەرکردایەتی کۆک بوون لەسەر دوورخستنەوەی نەجمەدین کەریم لە مەکتەبی سیاسیی و حزبەکە.

پاش رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشوی کەرکوک رووی لە شاری هەولێر کردوو و لەو کاتەوە بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نەکردووە.


‌‌‌
2/16/2019 7:03:54 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ