هەواڵ

خاڵە گومرگییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لابران


بزاڤــــ:

لە رۆژی (شەممە 16-2-2019)وە بڕیاری لابردنی خاڵە گومرگییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگای كەركوك كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.

دەستەی گشتی گومرگی عیراق لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردوە، بەردەوامن لەسەر جێبەجێكردنی رێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عیراق بۆ لابردنی خاڵە گومرگییە ناوخۆییەكانی نێوان پارێزگاكانی كەركوك و نەینەوا و هەرێمی كوردستان.

ئاماژە بەوەشدراوە، لابردنی ئەو خاڵە گومرگیانە لە 16-2-2019وە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە و هەر لەو وادەیەشەوە رێكارەكانی یەكخستنی خاڵە گومرگییە سنورییەكان دەستپێدەكات.

بەپێی بەیاننامەكە، رێوشوێنەكانی یەكخستنی سەرجەم خاڵ و یاسا و پێناسە گومرگییەكان لەخۆدەگرێت بۆئەوەی لەسەرجەم خاڵە گومرگییە سنورییەكاندا كاری لەسەر بكەن.

بەپشت بەستن بەو بڕیارەش، لە رۆژی شەممەوە هیچ خاڵێكی گومرگی لەنێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی چواردەوری نەماوە و هیچ كەلوپەلێك گومرگ نەكراوە.

‌‌‌
2/16/2019 2:05:52 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ