هەواڵ

كەشناسی هەرێم: بەفربارین بەردەوام دەبێت


بزاڤـــ:

كەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەفربارین لە ناوچە شاخاویەكانی هەرێم بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بارودۆخی كەشوهەوای بۆ 48 كاتژمێری داهاتو بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكردوە، بەفربارین لە ناوچە شاخاویەكانی هەرێم رۆژی یەكشەممەش بەردەوام دەبێت.

هەر لەچوارچێوەی دۆخی كەشوهەوادا، بەهۆی بەفربارینی زۆر و بەردەوامبونیەوە، بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پێنجوێن بڕیاری دا ئەمڕۆ (شەممە) لە سنوری قەزاكەیان پشووی فەرمی بێت.

‌‌‌
2/16/2019 1:16:13 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ