هەواڵ

نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران لەبارەی راگرتنی هەناردەی نەوتەوە رونكردنەوە دەدات


بزاڤـــ:

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان هەناردەكردنی نەوتی بۆ ئێران راگرت، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستانیش لە تاران دەڵێت "راگرتنەكە كاتییە و میكانیزمی نوێی بۆ دادەڕێژرێت".

لەوبارەیەوە ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بە بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، هەناردەكردنی نەوت لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ ئێران راگیراوە، ئەوانیش وەكو گومرگی هەرێم و لایەنی پەیوەندیدار، بڕیارەكەیان جێبەجێكردوە.
راگرتنی هەناردەكردنەكە، لە دوێنێ (هەینی)یەوە چوەتە بواری جێبەجێكردنەوە و كاتی دەستپێكردنەوەشی دیاری نەكراوە.
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی كوردستان رونیكردەوە، بڕیارەكە هاوردەكرنی بەرهەمە نەوتییەكان لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا ئاژانسی هەواڵی "میهر"ی ئێرانی بڵاویكردوەتەوە، كە دوای رێككەوتنی سەرەتایی ئەمدواییەی نێوان بەغدا و هەولێر سەبارەت بە میكانیزمی فرۆشتنی نەوت، حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری داوە بە راگرتنی هەناردەی نەوتی كەركوك بۆ ئێران.

لەوبارەیەشەوە، نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران رایگەیاندوە، ئەو بڕیارە كاتییە و دوای رێككەوتنی كۆتایی نێوان بەغدا و هەولێر، میكانیزمی تایبەتی بۆ دادەڕێژرێت.


‌‌‌
2/16/2019 1:02:51 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ