هەواڵ

پەرلەمانتارانی كوردستان بۆ كۆبونەوەی 18ی مانگ بانگهێشت دەكرێن


بزاڤـــ:

بڕیارە بەیانی ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بۆ بڕیاردان لەسەر رەشنوسی رێككەوتنی شاندی دانوستانكاریان لەگەڵ پارتی، كۆببێتەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست رادیۆ نەوا كەوتون، كاتژمێر 10ی بەیانی ئەمڕۆ (شەممە) ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆدەبێتەوە و رەشنوسی رێككەوتنی شاندی دانوستانكاری حزبەكەیان لەگەڵ پارتی، تاووتوێ دەكەن.

لەوبارەیەشەوە دوێنێ لە دوای تەواوبونی كۆبونەوەی هەردوو شاندی یەكێتی و پارتی لە شاری سلێمانی، مەحمود محەمەد وتەبێژی مەكتەبی سیاسیی پارتی رایگەیاند، شاندەكەیان لەسەر رەشنوسی رێككەوتنی هاوبەشی هەردوولا رەزامەندی دەربڕیوە و ئەوەی ماوەتەوە یەكێتی لەناوخۆیاندا گفتوگۆ بكەن و دوایین وەڵام بدەنەوە.

لای خۆیشیەوە سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی ئاماژەی بەوەكرد، لەگەڵ وەفدی پارتی هاودەنگ و هاوڕابون.

هەر ئەمڕۆش بڕیارە شاندی پارتی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان بكات لە سلێمانی و دوا هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم تاووتوێ بكەن.


‌‌‌
2/16/2019 12:58:19 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ