هەواڵ

بەتۆمەتی بڕینی داری دارستانەکان ( ٩) تۆمەتبار دەستگیرکران


بزاڤـ:

عمید ھێمن کمرخان: بەڕێوەبەری راگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند: نیگەرانین لەوەی ھەندێک لە ھاوولاتیان بێ ھەستکردن بە بەرپرسیارێتی دەبنە ھۆی زیان گەیاندن بە سروشت و ژینگەی کوردستان ، بەڵام خۆشبەختانە بەھۆی ئەرک و ماندوو بوون و شەونخونی ئەفسەرو کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیمان لەسەرجەم بەش و بنکەکانمان توانراوە ڕێگریەکی زۆر باش لەو دیاردەیە بکرێت و سەرپێچیکارانیش ڕووبەڕوی یاسا بکرێنەوە ".

ئاماژەی بەوەکرد، مەفرەزەیەکی بەشی  پۆلیسی دارستان و ژینگەی (پێنجوێن )  لە دەرچونێکی مەیدانیاندا توانراوە  (٦) ھاووڵاتی لەسەر دیاردەی داربڕین  دەستگیربکرێن و ھاوکات دەست بگیرێت بەسەر  ژمارەیەکی زۆر لە داری سروشتی بڕدراو  و  (٢) مشاری کارەبایی  ، ھەروەھا (٢) ماتۆڕسکیل دا".

ووتیشی: لە لایەکی ترەوە . لەئەنجامی دەرچونێکی مەفرەزەیەکی بەشی  پۆلیسی دارستان و ژینگەی (سلێمانی  )  توانراوە  (٣) ھاووڵاتی لەسەر بڕینی داری دارستانەکان  دەستگیر بکەن  و ھاوکات دەست گیرا  بەسەر و (٢) مشاری کارەبایی   ژمارەیەکی زۆر لە داری تەمەن جیاوازدا . ھەروەھا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دەستگیرکراوەکان کراوەتەوە ڕووبەڕوی یاساکــراونەتەوە.


‌‌‌
2/15/2019 11:41:56 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ