هەواڵ

کێشەی ئافرەتەکەی سەر شەقامەکانی ھەولێر چارەسەر دەکرێت


بزاڤـ: 

ماوەی چەند مانگێکە ئافرەتێک کێشەی ھەبوو لەسەر شەقامەکانی ھەولێر دەمایەوە و ئامادەش نەبوو بچێتە ماڵی داڵدەدانی ئافرەتان و خانەی بەساڵاچوان.
 
یوسف چاوشین بەڕێوەبەری  بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ھەولێر گوتی،  ئافرەتێک ناوی (نەجیبە)یە تەمەنی لە نێوان ٢٥ بۆ ٣٠ ساڵ دەبێت  خەڵکی شارۆکەی ڕانیەی دەڤەری ڕاپەڕینە ماوەیەک بوو ھاتبوو بۆ شاری ھەولێر لەسەر شەقامەکان دەمایەوە نەخۆشی دەروونی ھەبوو".

بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ھەولێر ئاشکرای کرد، چەندین جار شوێنی مانەوەی بۆ دابینکرا لە ماڵی داڵدەدانی ئافرەتان و ماڵی بەساڵاچوان لە شاری ھەولێر ئەمە سەڕەڕای ئەوەی ئەم کەیسە ھیچ پەیوەندی بەم دوو فەرمانگەیە نییە لە ڕووی یاساییەوە، بەڵام لە ڕووی مرۆییەوە دەتوانرا شوێنی بۆ دابین بکەین".

بەڕێوەبەری چاودێری و گەشپێدانی کۆمەڵایەتی ھەولێر ئاماژەی دا، لەبەر ئەوەی نەجیبە نەخۆشی دەروونی ھەبوو لەھیچ کام لەم فەرمانگانە نەدەمایەوە و ھەوڵی ڕاکردنی دەدا بۆ چەندین جار ھێنرایەوە و ڕای دەکرد، چونکە باری دەروونی خراپ بوو پێویستیشی بە چاودێری دەروونی توند ھەبوو".

ڕایگەیاند: لە دواین ھەوڵدا بە پەیوەندیکردن بە وەزیری تەندروستی و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سۆزی دەروونی بە نووسراوی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ھەولێر ئەو ئەفرەتە بۆ نەخۆشخانەی سۆزی دەروونی لە سلێمانی نێردرا تاوەکو چارەسەری پێویستی بۆ دەکرێت".

جێگەی بیرھێنانەوەیە ئەو ئافرەتە چوار جار بۆ ماڵی داڵدەدان و شەش جار بۆ خانەی بەساڵاچوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ھەولێر شوێنی بۆ کرایەوە، بەڵام ئامادە نەبوو بمێنێتەوە.


‌‌‌
2/15/2019 11:35:43 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ