هەواڵ

به‌شداربوانی گوندی كۆری داوای قه‌ره‌بو ده‌كه‌ن


بزاڤــــ:

ئه‌مڕۆ به‌شداربوانی گوندی كۆری له‌ شارى هه‌ولێر دوای بێ هیوابونیان له‌ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه‌یان، له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم گردبونه‌وه‌ و داواى قه‌ره‌بو ده‌كه‌ن.

له‌یاداشتێكدا، كه‌ نوێنه‌ری خۆپیشانده‌ران خوێندییه‌وه‌ و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه‌، سودمه‌ندبوانی گوندی كۆری رایده‌گه‌یه‌نن، هه‌موولایه‌ك ئاگادارن پڕۆژه‌ی گوندی كۆری به‌بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی پارێزگای هه‌ولێردا راگه‌یه‌ندراو دوای تیروپشك ناوی 5 هه‌زار خێزان ده‌رچوو، له‌وكاته‌شدا ئه‌و خێزانانه‌ گه‌یشتنه‌ لوتكه‌ی خۆشحاڵى، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ خۆشیه‌كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆری نه‌خایاند.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، دوای زیاتر له‌ پێنج ساڵ چاوه‌ڕوانی، ته‌نها هه‌زار خانوو ته‌واوكران و چاره‌نووسی 4 هه‌زار و 90 خێزان نادیاره‌ و له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و خێزانانه‌ لای حكومه‌ت به‌سودمه‌ند هه‌ژماركراون.
له‌كۆتاییشدا داوا ده‌كه‌ن، فه‌رمان بدرێت به‌پێدانه‌وه‌ی پاره‌كه‌یان، كه‌ بڕی حه‌وت هه‌زار دۆلار بووه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و زه‌ویه‌شیان پێبدرێت، كه‌ له‌ناو پڕۆژه‌كه‌دایه‌.

لاى خۆیشیه‌وه‌ شوان محه‌مه‌د نوێنه‌ری ئه‌و خێزانانه‌ رایگه‌یاند، پێویسته‌ له‌باشترین شوێندا زه‌وییان بۆ ده‌ستنیشان بكرێت نه‌وه‌ك له‌ شوێنێكی دیكه‌ی دوره‌ده‌ستدا بێت.


‌‌‌
2/13/2019 12:46:29 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ