هەواڵ

پۆلیسی هەولێر مۆڵەتى شەش مانگی دیاریکرد بۆ ئەوانەى چەکیان هەیە


بزاڤـــــ:

عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوبەری پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، هەموو ئەو هاووڵاتییانەى کە چەکیان هەیە دەبێت لەماوەى شەش مانگدا تۆمارى بکەن لەو بنکانەى کە لە چەند ڕۆژى داهاتوو دایدەنێن.

بەڕێوبەری پۆلیسى هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە (١٣ى شوباتى ٢٠١٩) لە کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوەکرد، ماوەى شەش مانگ مۆڵەت دانراوە بۆ ئەو کەسانەى کە چەکیان هەیە دەبێت چەکەکانیان تۆماربکەن، بەپێچەوانەوە ڕێکارى یاسایی لەبەرامبەریان دەگیرێتە بەر.

ڕوونیشیکردەوە، هەموو ئەو چەکە قورسانەی کە دەستى بەسەردا دەگیرێت بۆ وەزارەتى پێشمەرگە دەگەڕێنرێنەوە، دەمانچە و کڵاشینکۆفیش ڕەوانەى وەزارەتى ناوخۆ دەکرێت.

بەڕێوەبەرى پۆلیسی هەولێر باسی لەوەشکرد، بەپێی سیستمێک لە کۆمپیوتەر چەکەکان بە ژمارە و ناو و ناونیشان تۆماردەکرێت کە هەر کەسێک لەماڵ یان لە هەرشوێنێک تاوانێکی پێ بکات دووچارى سزاى یاسایی دەبێت.

عەبدولخالق تەڵعەت وتیشی، بەرنامەیەک هەیە کە لە داهاتوودا هەموو ئەو کەسانەى لە دەزگا ئەمنییەکان بەپێی یاسا چەک هەڵدەگرن پێویستە دواى تەواوبوونى دەوامى فەرمییان چەکەکانیان لەو شوێنانە دابنێن کە کارى تێدا دەکەن، بەڵام لە ئێستادا ئەوە نەبووەتە بڕیار.


‌‌‌
2/13/2019 12:37:48 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ