هەواڵ

عادل عەبدولمەهدى: لە دواى دەرچوونى ڕێنماییەکان بودجەى هەرێم خەرجدەکرێت


بزاڤــــ:

عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق ڕایگەیاند، لە دواى دەرچوونى ڕێنماییەکانى وەزارەتى دارایی بودجەى هەرێم خەرجدەکرێت.

عادل عەلدولمەهدى لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوانى هەفتانەى خۆیدا ڕایگەیاند، میکانیزی ناردنی نەوت و بەشە بودجەى هەرێم هەیە و پێویستى بە ڕێککەوتنى نوێ نییە.

ڕاشیگەیاند، دەبێت هەرێم ڕۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی سۆمۆ بکات و لەسەر ئەوەش ڕێککەوتووین.

ڕوونیشیکردەوە، پرسی جێبەجێکردنی بودجەش پەیوەندی بە وەزارەتى داراییەوە هەیە و هەرکات وەزارەتی دارایی ڕێنماییەکانی خەرجکردنی دەرکرد، ئەوە دەستدەکرێت بە جێبەجێکردنیان لە هەموو یەکە داراییەکاندا.

عادل عەبدولمەهدی ئاماژەى بەوەشکرد، لەدوای دەرچوونی ڕێنماییەکانی وەزارەتى دارایی، بودجەى هەرێمی کوردستان و سەرجەم یەکە داراییەکانی دیکە خەرجدەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، حەوتی ئەم مانگە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی کۆبوەوە و لە راگەیەندراوێکیشدا ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆبونەوەکەدا ئاماده‌یى حكوومه‌تى هه‌رێمى بۆ گفتوگۆى به‌رده‌وام و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان لەگەڵ بەغدا دووپات كراوەتەوە.


‌‌‌
2/13/2019 12:32:59 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ