هەواڵ

له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆک کۆماری عێراق نووسینگه‌ی پاسپۆرتی رانییه‌ ده‌کرێته‌وه‌


بزاڤـــ:

‎ له‌ سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆکی کۆماری عیراق (به‌رهه‌م ساڵح )رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٣/٢/٢٠١٩ نووسینگه‌ی پاسپۆرتی  رانیه‌ ده‌کرێته‌وه و هاوڵاتیانی سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین له‌و نووسینگه‌یه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سلێمانی بکا، ده‌توانن پاسپۆرت وه‌ربگرن.


‎له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی 
ئاگادار له‌ سه‌رۆکایه‌تی کۆمار رایگه‌یاند که‌ سه‌رۆک به‌رهه‌م ساڵح فه‌رمانی کرد که‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌و پاسپۆرت و نشینگه‌ی عیراق به‌ زووترین کات رێوشوێنی کردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی پاسپۆرتی رانییه‌ ته‌واو بکه‌ن و بڕیاریشه‌ رۆژی چوارشەممە ‌١٣/٢ به‌ ئاماده‌بوونی (هه‌یسه‌م فازیل  )به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ره‌گه‌زنامه‌و پاسپۆرت و نشینگه‌ی عێراق نووسینگه‌که‌ بکرێته‌وه‌.

‎ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ روونی کرده‌وه‌ که‌ سه‌رۆک به‌رهه‌م ساڵح به‌ په‌رۆشه‌وه‌ کار بۆ راییکردن و دابینکردنی پێویستی و داخوازی هاوڵاتیانی هه‌موو عیراق ده‌کات، به‌ تایبه‌تیش هه‌رێمی کوردستان، هه‌روەھا رونیشکرده‌وه‌ که‌ سه‌رۆک به‌رهه‌م ساڵح پشتیوانی جێبه‌جێکردنی داخوازی و ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌ ده‌ستوریه‌کانی خه‌ڵکی هه‌رێم ده‌بێ.


‌‌‌
2/11/2019 7:03:30 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ