هەواڵ

پۆلیسی گەرمیان: دوو کرێکار گیانیان لەدەستدا


بزاڤــــ:

پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، دوو کرێکار لە شوێنى حەوانەى خۆیان لە پرۆژەى لانە سیتی لە کەلار گیانیان لەدەستداوە.

علی جەمال قدووری وتەبیژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە ئاگادارکراینەوە لەحاڵەتی مردنی دوو کرێکار لە گوندی لانە سیتی .

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای گەشتنی مەفرەزەکانی 104ی کەلار و پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان گومان دەکرێت مۆلیدە لەژوورەکەیان کاریکردبێت و بەهۆی غازی مۆلیدەوە گیانیان لەدەست دابێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو،  ئەو دوو کرێکارەی گیانیان لەدەستداوە ئاوارەی سوریان بەمەبەستی کارکردن ڕوویان لەسنووری گەرمیان کردووە لەئێستادا بەمەبەستی پشکنین تەرمەکانیان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە و پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە لەسەر هۆکاری گیانلەدەستدانیان.


‌‌‌
2/11/2019 12:20:07 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ