هەواڵ

سەعدی ئەحمەد پیرە: ڕێککەوتنى پارتی و یەکێتی پێش ١٨ی ئەم مانگە ئیمزا دەکرێت


بزاڤـــ:

وتەبێژى یەکێتى دەڵێت، رەشنوسی رێککەوتنی نێوان پارتی و حزبەکەى لەسەر پێکهێنانى حکومەت و پرۆسەى حکومڕانى چوارساڵى داهاتووى هەرێم لە قۆناغی کۆتایدایە و پێش ١٨ی ئەم مانگە ئیمزای لەسەر دەکرێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی بە میدیاى حزبەکەى راگەیاندووە، رێککەوتنەکە بۆ قۆناغی ئێستای ھەرێم گرنگە، چونکە پێناسەى شەراکەتى ڕاستەقینەى نێوان پارتى و یەکێتى دەکات لە پرۆسەى حوکمڕانیدا.

ئاماژەى بەوەشکرد، ڕێکەوتنەکە گرەنتییە بۆ هاوهەڵوێستى نێوانیان بەرامبەر وڵاتانى دەوروبەر و پارچەکانى دیکەى کوردستان بۆ ئەو گۆڕانکارى و پێشهاتانەى کە دێنە پێش.

ناوبراو وتیشى، لەبەرامبەر گۆڕانکارییەکان گرنتیان پێدەدات کە پارتی و یەکێتی یەک جۆر هەڵوێستیان هەبێت.

لە کۆبوونەوەکەى پێنجى ئەم مانگەى نێوان پارتى و یەکێتیدا، لیژنەیەکى حەوت کەسى بۆ نوسینەوەى رێکەوتنێکى سیاسی نوێ لەنێوان ئەم دوو حزبەدا پێکهێنرا، بەوتەى بەرپرسانى ئەو دوو حزبە ڕێککەوتنەکە ڕەنگدانەوەى دەبێت لەسەر سێكتەرەكانی دارایی و ئابوریی و بازرگانیی و نەوت و وزە و پێشمەرگە و پەيوەندييە ديبلۆماسیی و نێودەوڵەتييەكان، لەگەڵ پرسەکانى مامەڵەكردن لەگەڵ بەغدا و پەيوەندييە ناوخۆيیەکان.


‌‌‌
2/11/2019 12:14:42 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ