هەواڵ

سلێمانى.. ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌


بزافـــ:

دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى رێنمایى نوێ سه‌باره‌ت به‌ڕاگرتنى ئۆتۆمبێل له‌ده‌سته‌ چه‌پى شه‌قامى بازنه‌یى مه‌لیك مه‌حمود كارمه‌ندانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى په‌یامى ئاگادارى به‌سه‌رجه‌م ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌وه‌ جێده‌هێڵن، كه‌ به‌پێچه‌وانه‌ى رێنماییه‌كانه‌وه‌ رایانگرتوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، هاتوچۆی ناوشار په‌یامی ئاگاداری به‌ ئۆتۆمبێله‌كانه‌وه‌ به‌جێده‌هێڵێت، كه‌ له‌ ده‌سته‌چه‌پی شه‌قامی خزمه‌تگوزاریی بازنه‌ی مه‌لیك مه‌حمود ئۆتۆمبێله‌كانیان پارك بكه‌ن.

هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆ ئاگادارى شۆفێران ده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌ دوای 17-2-2019 وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ده‌سته‌چه‌پ ئۆتۆمبێله‌كانیان رابگرن، ئه‌وا دووچاری سزای دارایی ده‌بنه‌وه‌.

ماوه‌یه‌كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى ده‌ستیكردوه‌ به‌گرتنه‌به‌رى چه‌ند رێوشوێنێك بۆ رێكخستنى شه‌قامه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغى و پێشتریش له‌چه‌ند شه‌قامێكدا هاتوچۆى كرد به‌یه‌ك ئاراسته‌.


‌‌‌
2/11/2019 11:52:51 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ