هەواڵ

نەوا دوایین زانیاری لە بارەی دەستپێكردنەوەی موچەی چاودێری خێزان بڵاودەكاتەوە


بزاڤــــ:

وەزارەتی كار سەرقاڵی ئامادەكردنی رێنماییە بۆ خەرجكردنی موچەی چاودێری خێزان و بەڕێوبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانیش دەڵێت، چاوەڕێ دەكەن بە جێبەجێكردنی یاسای بودجە و دەستبەكاربوونی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم وەزارەتی دارایی پارەی پێویست بۆ ئەو مەبەستە تەرخان بكات.

ماوەی نزیكەی 4 ساڵە و بەهۆی قەیرانی داراییەوە موچەی چاودێری خێزان راگیراوە و سەبارەت بە چارەنوسی موچەی ئەو توێژە عومەر گوڵپی، و بەڕێوبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی راگەیاند: وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی سەرقاڵی ئامادەكردنی رێنماییەكە و رێنماییەكەش لە قۆناغی كۆتاییدایە، بۆ ئەوەی موچەی ئەو كەسانە بە شێوەیەكی شایستە خەرج بكرێت، كە هیچ سەرچاوەیەكی داهاتیان نییە و لە خوار هێڵی هەژاریەوەن.

رونیشیكردەوە، ئەوانەی لەو موچەیە سودمەند دەبن ژنانی هەتیوبار، منداڵانی بێ سەرپەرشت و پیر و پەككەوتەكانن، واتە ئەوانەی هیچ سەرچاوەیەكی جێگری داهاتیان نییە، بۆ ئەوەی لانی كەمی بژێوی ژیانیان دەست بكەوێت و لە خوار هێڵی هەژاریەوە سەربكەون بۆ ئاستی هێڵی هەژاری.

سەبارەت بە كاتی دەستپێكردنەوەی موچەی چاودێری خێزانیش، عومەر گوڵپی وتی: ئێمە چاوەڕوانیمان ئەوەیە كە لەگەڵ جێبەجێ كردنی یاسای بودجە و دەستبەكاربوونی كابینەی نوێ، حكومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی پارەی پێویست بۆ ئەو مەبەستە تەرخان بكات، تا ئەو چین و توێژە ببنە خاوەنی ئەو مافەی خۆیان لە سامانی عێراق و هەرێم.‌


‌‌‌
2/11/2019 11:34:55 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ