هەواڵ

هاووڵاتییه‌ك له‌ هه‌ولێر كوژرا و بكوژه‌كه‌ش هه‌ڵات


بزاڤـــــ:

هاووڵاتییه‌ك له‌گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆزی شاری هه‌ولێر كوژرا، پۆلیسیش رایده‌گه‌یه‌نێت، بكوژه‌كه‌ هه‌ڵاتوه‌ و تائێستا ده‌ستگیرنه‌كراوه‌.

شه‌وی رابردو له‌ شاری هه‌ولێر و له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی هاووڵاتییه‌ك كوژرا و بكوژه‌كه‌ش تائێستا ده‌ستگیرنه‌كراوه‌، پۆلیسیش ده‌ستی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كردوه‌ بۆ ده‌رخستنی ورده‌كاری و چۆنێتی روداوه‌كه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ رائید هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به‌ رادیۆ نه‌وای وت "شه‌وی رابردو هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 50 ساڵ له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌ گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز (حه‌ی عه‌سكه‌ری)ی هه‌ولێر كوژرا".

وتیشی "به‌هۆی ئه‌وه‌ی بكوژه‌كه‌ هه‌ڵاتوه‌، تائێستا هۆكاری روداوه‌كه‌ نازانرێت، به‌ڵام پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌سه‌ر چۆنێتی روداوه‌كه‌ و هۆكاره‌كه‌ی ده‌ستپێكردوه‌".


‌‌‌
2/10/2019 2:16:32 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ