هەواڵ

سەعدی پیرە؛ ١٨ی مانگ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و یاسای سەرۆکایەتی هەرێم کارا دەکرێتەوە


بزاڤـــــ:

سەعدی پیرە وتەبێژی یەکێتی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، ١٨ی مانگ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و یاسای سەرۆکایەتی هەرێم کارا دەکرێتەوە.

سەعدی پیرە وتەبێژی یەکێتی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا دوای کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی رایگەیاند، ١٨ی مانگ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و یاسای سەرۆکایەتی هەرێم کارا دەکرێتەوە و لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى پارێزگای کەرکوکدا پارێزگار هەڵدەبژێردرێت.

دەربارەی دیاریکردنی پارێزگاری کەرکوک ئاشکرای کرد، پرسی کاندیدی پارێزگای کەرکوک لە کۆبوونەوەکانی داهاتوودا رووندەبێتەوە.

وتیشی، وەک یەکێتی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی حکومەت وەردەگرن.

دەربارەی رێککەوتنیان لەگەڵ پارتیدا ئاماژەی بەوە دا، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا رێککەوتنی نێوان یەکێتی و پارتی دەنوسرێتەوە.


‌‌‌
2/9/2019 2:16:17 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ