هەواڵ

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم: كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت ئۆفه‌ری زۆر باشیان هه‌یه‌


بزاڤـــ:

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت ، به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت كراوه‌ و هه‌روه‌ها ئۆفه‌ری زۆر باشیان بۆ به‌كارهێنه‌ران هه‌یه‌. 

ئومێد محه‌مه‌د وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"ی رادیۆ نه‌وادا وتی "وه‌ك وه‌زاره‌ت به‌دواداچونمان كردوه‌ بۆ هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی مۆڵه‌تپێدراوی وه‌زاره‌تن و خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك كێشه‌ و گرفتی ته‌كنیكی هه‌یه‌، پێمان راگه‌یاندون و له‌گه‌ڵیاندا بوین تا چاره‌سه‌ركراون".

وتیشی "ساڵی رابردو وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم سیاسه‌تێكی داڕشت، كه‌ كێبڕكێی بازاڕ زیادبكه‌ین و كۆمپانیاكان به‌شێوه‌یه‌كی باش نرخه‌كانیان دابه‌زاند، به‌ هه‌موو هاووڵاتیانی راده‌گه‌یه‌نم به‌شداری له‌ هێڵی ئینته‌رنێت وه‌ك سیم كارت نییه‌ و نه‌توانی وازی لێبهێنیت، به‌ڵكو كۆمپانیاكان ئۆفه‌ری باشیان هه‌یه‌ و ده‌توانن به‌پێی جۆری ئۆفه‌ره‌كان، كۆمپانیاكان بگۆڕن". 



‌‌‌
2/9/2019 12:17:50 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ