هەواڵ

داواكارییه‌كی دیكه‌ی خانه‌واده‌ی زیندانییانی ئیمراڵی ره‌تكرایه‌وه‌


بزاڤــــ:

خانه‌واده‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری په‌كه‌كه‌ و سێ زیندانیی دیكه‌ی زیندانی ئیمراڵی داواكارییه‌كی دیكه‌یان پێشكه‌ش كرد به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی زیندانیكراوه‌كانیان، به‌ڵام داواكه‌یان ره‌تكرایه‌وه‌.

ئاژانسی فورات نیوز بڵاویكرده‌وه‌، برا و خوشكی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه‌" له‌ڕێی پارێزه‌ره‌وه‌ داواكارییه‌كی دیكه‌یان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی شاری بوورسا كرد به‌مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌یان ره‌تكرایه‌وه‌.

هاوكات خانه‌واده‌ی زیندانییانی دیكه‌ی گرتوخانه‌ی ئیمراڵی، له‌ ڕێی پارێزه‌رانه‌وه‌ هه‌مان داواكارییان پێشكه‌شكرد، به‌ڵام داواكاریی ئه‌وانیش ره‌تكرایه‌وه‌.

نزیكه‌ی 800 جاره‌ داواكاری پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان به‌مه‌به‌ستی دیدار به‌ بیانوی جیا جیا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه‌ ره‌تده‌كرێته‌وه‌ و دوای نزیكه‌ی سێ ساڵیش له‌ رێگه‌نه‌دانی سه‌ردانی كه‌سوكاری بۆ دورگه‌ی ئیمراڵی، له‌ مانگی رابردودا ته‌نها یه‌ك جار رێگه‌ به‌ برایه‌كی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان درا چاوی پێی بكه‌وێت .


‌‌‌
2/9/2019 12:12:28 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ