یه‌كێتی پێكهێنانی حكومه‌ت و لێكتێگه‌یشتنی نوێی له‌گه‌ڵ پارتی تاووتوێ ده‌كات
بزاڤــــ:
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه و هه‌ردوو پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم و لێكتێگه‌یشتنی نوێ له‌گه‌ڵ پارتی، تاووتوێ ده‌كات.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتی رایگه‌یاند، كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسیی حزبه‌كه‌یان له‌شاری سلێمانی كۆده‌بێته‌وه و ئه‌ندامانی له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم و دوایین لێكتێگه‌یشتنیان له‌گه‌ڵ پارتی گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها رونیكردۆته‌وه، هه‌نگاوی نوێ و دوایین لێكتێگه‌یشتنه‌كان له‌باره‌ی پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به به‌غدا و كه‌ركوك، ئاماده‌كاری بۆ كۆبونه‌وه‌ی داهاتوی یه‌كێتی و پارتی-یش تاووتوێ ده‌كرێن.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی و پارتی له هه‌ولێر كۆبونه‌وه، تێیدا له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتوی حكومه‌ت و پرسی كه‌ركوك و به‌غدا گه‌یشتنه رێككه‌وتن و بڕیاره تا 17ی ئه‌م مانگه رێككه‌وتنی نێوانیان واژۆ بكه‌ن.
|