هەواڵ

رۆژ نوری شاوەێس: پارتی لە پێناو پێكهێنانی حكومەت نەرمی نواندووە


بزاڤـــ:

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند ئەگەر بەزوویی حكومەت پێكنەهێنرێت ئەوا واتایەك بۆ دیموكراسی نامێنێتەوە و ئاماژەی بەوەشكرد حزبەكەی نەرمی نواندووە بۆ پێكهێنانی حكومەت و كۆبوونەوەی پەرلەمان.

ڕۆژ نوری شاوێس، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندوە: كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان بەردەوام دەبن.

وتیشی "ئەگەر حكومەت بە زوویی پێكنەهێنرێت ئەوا هیچ واتایەك بۆ دیموكراسی نامێنێتەوە".

ڕۆژ نوری شاوێس ڕوونیشیكردەوە "گەل كە دەچێتە هەڵبژاردن بەو هوایەوە دەچێت كە حكومەتێكی باشی هەبێت".

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر زوو حكومەت پێكنەهێنرێت ئەوا پێگەی كورد لاواز دەبێت لە ناوچەكە كە ئێستا لە دۆخێكی ئاڵۆزدایە".

سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی دانوستانەكان، ئەو سەركردەیەی پارتی وتیشی "پارتی لە هەوڵدایە و نەرمی نواندووە بۆ ئەوەی پەرلەمان كۆببێتەوە و حكومەت پێكبهێنرێت".

دانوستانەكانی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و پارتی و یەكێتی بڕیاریانداوە 18ی ئەم مانگە دانیشتنی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان كە بەكراوەیی ماوەتەوە تەواوبكرێت و دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان هەڵبژێردرێت.


‌‌‌
2/8/2019 12:42:00 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ