هەواڵ

پەرلەمانتارێكی پارتی: دەسەڵاتەكانی سەرۆكایەتی هەرێم وەك خۆی دەمێنێتەوە


بزاڤــــ:

بڕیارە ڕۆژی 18ی شوبات دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێردرێت و پەرلەمانتارێكی پارتیش دەڵێ، هەموو ڕێوشوێنێكی یاسایی دەگریتە بەر بۆ ئەوەی بە زووترین كات  سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كارا بكرێـتەوە و حكوومەتی نوێ لە ماوەی یەك مانگدا پێك بێت.

ڕێبوار بابكەیی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی راگەیاندووە: " دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان حكوومەت ڕادەستپێردرێت بۆ ئەوەی كابینەی نۆ پێك بێت، بەربژێری پارتی بۆ سەرۆكوەزیرانی ھەرێمی كوردستان لە ماوەی 30 ڕۆژدا كابینەكەی پێشكەش بە پەرلەمان دەكات."
پەرلەمانتارەكەی پارتی باسی لەوەشكردووە: "دوای هەڵپەساردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم بۆكاراكردنەوەی ئەو دامەزراوەیە پێویستمان بە یاسایەكی دیكە هەیە، دوای كاراكردنەوەی سەرۆكایەتیی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی كاندیدی پارتی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەنێو پەرلەمانەوە هەڵدەبژێردرێت، دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم وەك خۆی دەمێننەوە، تا ئەوكاتەی هەرێمی كوردستان دەبێتە خاوەن دەستووری تایبەت بە خۆی."

ڕێبوار بابكەیی ڕوونی كردەوە: "ئەگەر بێت و هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمیش دوا بكەوێت ئەوە ئەنجومەنی دادوەری دەسەڵاتی هەیە كاندیدی پارتی ڕاسپێرێت بۆ پێكهێنانی كابینەی  حكوومەت، چونكە ئەو دەسەڵاتەی پێشتر لای سەرۆكی هەرێم بووە، ئێستا لای ئەنجومەنی دادوەرییە و كێشەیەكی یاساییی تێدا نییە، ئێستا دوو بۆچوون هەن، یەكێكیان دەڵێت، دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان حكوومەت ڕاسپێردرێت و دواتر سەرۆكی هەرێم هەڵبژێردرێت، بۆچوونی دیكەش پێیان وایە بەرلەوەی كابینەی حكوومەت پێك بێت، سەرۆكی هەرێم هەڵبژێرن."


‌‌‌
2/8/2019 12:39:38 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ