هەواڵ

چەند بومەلەرزەیەك باشور و رۆژهەڵاتی كوردستانیان هەژاند


باڤـــ:

رۆژی پێنج شەممە و بەرەبەیانی رۆژی هەینی چەند بومەلەرزەیەك رۆژهەڵات و باشوری كوردستانیان هەژاند.

بەپێی ماڵپەڕی بۆمەلەرزەزانی زانكۆی تاران، رۆژی پێنج شەممە لە كاتژمێر   2 و 38 خولەكی پاشنیوەڕۆ بۆ 10 و 26 خولەكی شەو 5 بومەلەرزە كە گوڕەكەیان لە نێوان 2.6 بۆ 3.6 پلە بە پێوەری ریختەر بووە چەند ناوچەیەكی سنوری لە پارێزگاكانی كرماشان و سنەیان هەژاندووە. ئەو ماڵپەڕە بڵاویشیكردۆتەوە، كاتژمێر 2 و 32 خولەكی بەرەبەیانی رۆژی هەینی بومەلەرزەیەك بە گوڕی 4 پلە بە پێوەری ریختەر ناوچەی گەرمیانی هەرێمی كوردستانی هەژاندووە و چەقەكەشی قەزای كفری بووە. 


‌‌‌
2/8/2019 12:36:56 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ