هەواڵ

سلێمانى.. ده‌ستبه‌سه‌ر گۆشتى فرۆشیاره‌كانى سه‌ر رێگاكاندا گیرا


بزاڤــــ:

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌هه‌ڵمه‌تێكدا ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر بڕێك گۆشتى ئه‌و فرۆشیارانه‌ى له‌سه‌ر شه‌قام و رێگاكاندا بۆ فرۆشتن دایانناوه‌.

ده‌روێش فه‌ره‌ج نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌راگه‌یه‌نراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى قائیمقامیه‌تى سلێمانى ده‌ڵێت "له‌دوو رۆژی رابردوودا ده‌ستبه‌سه‌ر چه‌ند ئاژه‌ڵێكی سه‌ربڕاوداگیراوه‌، كه‌ خاوه‌نه‌كانیان به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌ ڤێتێرنه‌ری و ته‌ندروستییه‌كان سه‌ریانده‌بڕن و له‌ شه‌قام و شاڕێكان ده‌یفرۆشن".

وتیشى "پێشتر و چه‌ندجارێك ئه‌و گۆشتفرۆشانه‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ ئاژه‌ڵه‌كانیان ببه‌ن بۆ كوشتارگه‌ی سلێمانی له‌پاش پشكنین و دڵنیابونه‌وه‌ سه‌ریان ببڕن، ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له‌سه‌ر شه‌قام و شاڕێكاندا ده‌فرۆشرێت گۆشته‌كه‌ی گومانی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵی لێده‌كرێت و مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی دروست ده‌كات".

ده‌روێش فه‌ره‌ج ئاماژه‌ی به‌ئه‌وه‌شكرد، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئاژه‌ڵه‌ سه‌ربڕاوه‌كان راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری ده‌كرێت و ئه‌و ئامێر و كه‌لوپه‌لانه‌ی به‌كارهێنراون، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆ له‌ناوده‌برێن، هه‌روه‌ها خاوه‌نی ئاژه‌ڵه‌كانیش روبه‌ڕوی یاسا ده‌كرێنه‌وه‌. 


‌‌‌
2/7/2019 12:47:27 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ