هەواڵ

كوڕێك به‌بیانوى پاككردنه‌وه‌ى شه‌ره‌ف خوشكه‌كه‌ى كوشت


بزاڤـــ:

كوڕێك له‌پارێزگاى به‌غدا به‌بیانوى پاككردنه‌وه‌ى شه‌ره‌ف خوشكه‌كه‌ى خۆى كوشت و دواتر له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركرا.

سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، له‌ناوچه‌ى "حی عدل" له‌خۆرئاواى شارى به‌غدا كوڕێك هه‌ستاوه‌ به‌ كوشتنى كچێك. دواى ده‌ستگیركردنى بكوژه‌كه‌ش، ده‌ركه‌وتوه‌ براى كوژراوه‌كه‌یه‌ و هۆكارى كوشتنه‌كه‌شى بیانوى پاككردنه‌وه‌ى شه‌ره‌ف بووه‌، دواتر راده‌ستى لایه‌نى تایبه‌تمه‌ندكراوه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌.

عیراق یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ى تائێستا له‌هه‌ندێك ناوچه‌ به‌بیانوى پاككردنه‌وه‌ى شه‌ره‌ف ئافره‌تانى تێدا ده‌كوژرێت و رێكخراوه‌كانى به‌رگرى له‌مافى ئافره‌تان و رێكخراوه‌ جیهانیه‌كان له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدان بۆ نه‌هێشتنى ئه‌و دیارده‌یه‌.


‌‌‌
2/7/2019 12:44:19 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ