هەواڵ

بەتۆمەتی داربڕین و ڕاوی باڵندە (٢) سەرپێچیکار دەستگیرکران


بزاڤـ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی  ڕایدەگەیەنێت: لە دوو چالاکی جیاوازدا  بەتۆمەتی داربڕین و ڕاوی باڵندە (٢) سەرپێچیکار دەستگیرکران 

عمید ھێمن کمرخان، بەڕێوەبەری راگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند : لەئەنجامی دەرچونێکی مەیدانی مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی ئاغجەلەر سەر بەبەشی پۆلیسی دارستانی (چەمچەماڵ)  بۆ سنوری گوندەکانی ( خەربەندەلو + کانی بی ) توانیان (١) یەک ھاوولاتی لەکاتی ڕاوکردنی باڵندەی کێوی دا دەستگیربکەن ھاوکات دەست گیرا بەسەر (٢) دووباڵندەی کەو لەگەڵ (٣) سێ دەستە داودا کە بەمەستی ڕاوکردن بەکاریان ھێنا بوو".

ووتیشی: دواتر لە چالاکیەکی نوێ دا مەفرەزەکانی بەشی  پۆلیسی دارستانی ماوەت لەئەنجامی دەرچونێکی مەیدانی بۆ  سنوری گوندی ( کونجرین ) توانیان ھاولاتیەک بەتۆمەتی بڕێنی ژمارەیەکی زۆری داری سروشتی تەمەن جیاواز دستگیربکەن ھاوکات دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک داری تەڕی بڕدراودا".

ڕاشیگەیاند: دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ خاوەنەکانیان کرایەوە و ڕوبەڕوی دادگا دەکرێنەوە.


‌‌‌
2/7/2019 7:43:08 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ