هەواڵ

روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی بەخشینەوە بۆ رای گشتی


بزاڤـ: 

نەخۆشخانەی بەخشین ڕونکردنەوەیک بڵاودەکاتەوە ڕایدەگەیەنێت" ماوەی چەند رۆژێکە دەنگۆی داخستنی نەخۆشخانەکەمان ھەیە و گوایە لە ئێستادا داخراوە! لە ئەنجامی سەردانیکردنی لیژنەیەکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بۆ نەخۆشخانەکەمان بەمەبەستی پشکنین، کە ئەو لیژنەیە لە چوارچێوەی بەسەرکردنەوەی نەخۆشخانە 
ناحکومەتییەکاندا سەردانی نەخۆشخانەکەی ئێمەشیان کردووە و بەڕێزەوە ھاتوون و بەڕێزیشەوە بەڕێکراون، ھەر بۆیە لێرەوە رایدەگەیەنین کە نەخۆشخانەی بەخشین کراوەیە

دەقی ڕونکردنەوەکە:

بەناوی خوای بەخشندەی میھرەبان

ھاونیشتمانیانی خۆشەویست، ماوەی چەند رۆژێکە دەنگۆی داخستنی نەخۆشخانەکەمان ھەیە و گوایە لە ئێستادا داخراوە! لە ئەنجامی سەردانیکردنی لیژنەیەکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بۆ نەخۆشخانەکەمان بەمەبەستی پشکنین، کە ئەو لیژنەیە لە چوارچێوەی بەسەرکردنەوەی نەخۆشخانە 
ناحکومەتییەکاندا سەردانی نەخۆشخانەکەی ئێمەشیان کردووە و بەڕێزەوە ھاتوون و بەڕێزیشەوە بەڕێکراون، ھەر بۆیە لێرەوە رایدەگەیەنین کە نەخۆشخانەی بەخشین کراوەیەو بەردەوامە لە خزمەتکردنی ھاونیشتمانیانی خۆشەویست، دەتوانن سوودمەند بن لە تەواوی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی نەخۆشخانەکەمان .
لە لایەکی دیکەوە ھەر زانیارییەک بەناوی ئێمەوە سەبارەت بە ئیش و کارەکانی تەندروستی سلێمانی بڵاوکراوەتەوە راو بۆچون و دیدی ئێمە نییە.

لێرەشەوە زۆر سوپاسی پەرلەمانتاران و لیژنەی تەندروستی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی دەکەین کە لەگەڵمان لەسەر ھێڵ بوون بۆ چارەسەری گرفتەکان.
زۆر سوپاسی ئەو لایەن و کەسایەتی و سەرجەم ئەو کەسانەی ھاوسۆزی و پشتگیری خۆیانیان بۆ دەربڕیوین کە پشت ئەستووریان کردین درێژە بە خزمەتەکانمان بدەین لە پێناو ھاونیشتمانیانی خۆماندا.

راگەیاندنی نەخۆشخانەی بەخشین


‌‌‌
2/7/2019 7:29:30 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ