هەواڵ

محەمەدى حاجى مەحمود: ئاسان نییە پێشمەرگە لە کەرکوک هەمان دەسەڵاتى پێشووتری هەبێت


بزاڤــــ:

سکرتێرى حزبی سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ڕایگەیاند، گەڕانەوەى پێشمەرگە بۆ کەرکوک باشە، بەڵام ئاسان نییە لە شارێک کە بەشەڕ دەرکرابێت بتوانن هەمان دەسەڵاتەکانى پێشتریان هەبێت.

محەمەدى حاجى مەحمود لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەکرد، ڕەنگە ڕێککەوتنى ڕۆژى پێنجى ئەم مانگەى پارتى و یەکێتى چارەسەرى کێشەکانى کەرکوک و پرسی ئەنجومەن و پارێزگارى شارەکە یەکلایی بکاتەوە.

ڕوونیشیکردەوە،  پارتى و یەکێتى پێویستە ڕێکبکەون لەسەر پرسی پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەت، چونکە پێویستە هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان لەوە زیاتر ئەزیەت نەدرێن لەلایەن ئەو حزبانەوە.

سەبارەت بە بەشداریکردنى حزبەکەى لە کابینەى نوێى حکومەتدا محەمەدى حاجى مەحمود ئاماژەی بەوەشکرد، دواى هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان و دیاریکردنى سەرۆکى حکومەت بڕیارى بەشداریکردن یان بەشدارینەکردن دەدەن لە حکومەتدا.


‌‌‌
2/6/2019 12:59:56 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ