هەواڵ

روداوه‌كانی هاتوچۆ له‌ قه‌زای پێنجوێن كه‌مبونه‌ته‌وه‌


بزاڤــــ:

ساڵی رابردو له‌ سنوری قه‌زای پێنجوێن 31 روداوی هاتوچۆ رویانداوه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی قه‌زاكه‌ش ئاشكرایده‌كات به‌راورد به‌ ساڵی 2017 روداوه‌كان كه‌میانكردوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پێنجوێن له‌ په‌یجی خۆی له‌ فه‌یسبوك ئاماری روداوه‌كانی هاتوچۆی سنوری قه‌زای پێنجوێنی بۆ ساڵی 2018 بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، 31 روداوی جۆراوجۆر رویانداوه‌ و چوار هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، 50 هاووڵاتیش برینداربون.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پێنجوێن ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه‌، به‌راورد به‌ ساڵی 2017، رێژه‌ی روداوه‌كان و گیان له‌ده‌ستدانیش له‌ ساڵی 2018دا كه‌میان كردوه‌.


‌‌‌
2/6/2019 12:55:53 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ