هەواڵ

عادل عه‌بدولمه‌هدی: هیچ رێككه‌وتنێكمان له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و سه‌ربازی و ئه‌منی له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا نییه‌


بزاڤــ:

 سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ پرێس كۆنفرانسی هه‌فتانه‌یدا رایگه‌یاند، بابه‌تی هاوبه‌ش له‌نێوان هێزه‌كانی فیدراڵی و پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه‌ و ئاستی هاوئاهه‌نگییان به‌رزه‌.
شه‌وی رابردو عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق رایگه‌یاند، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌شێكی گرنگ و سه‌ره‌كی هێزه‌ سه‌ربازیی و ئه‌منییه‌كانی عیراق و هاوئاهه‌نگییه‌كی بێ وێنه‌ش له‌نێوان هێزه‌كانی فیدراڵی و پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه‌".

له‌و پرێس كۆنفرانسه‌دا عادل عه‌بدولمه‌هدی جه‌ختیكرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر هاریكاری نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی و حه‌شدی عه‌شایری و هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی عیراق و هێزه‌ دۆسته‌كانی دیكه‌ی وڵاتان و هاوپه‌یمانان نه‌بوایه‌، ئه‌وا عیراق نه‌یده‌توانی به‌سه‌ر داعشدا سه‌ربكه‌وێت و ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش به‌ هاوكاری نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان بوه‌.

هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه‌ هیچ رێككه‌وتنێك له‌نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێم نییه‌ له‌سه‌ر پرسه‌كانی نه‌وت و سه‌ربازی و ئه‌منی، چونكه‌ ئه‌و جۆره‌ رێككه‌وتنانه‌ له‌نێوان ده‌وڵه‌تاندا ده‌كرێت نه‌ك له‌نێوخۆی یه‌ك ده‌وڵه‌تدا.


‌‌‌
2/6/2019 12:50:56 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ