هەواڵ

سوریا..دەیان منداڵ بەھۆی سەرماوە گیانیان لەدەستداوە


و: موراد محەممەد 

دەیان منداڵ بەھۆی سەرماوە گیانیان لەدەستداوە، لە ئۆردوگاکانی باشوری ڕۆژھەڵاتی سوریا.

بەپێی ڕاگەیاندراوی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی لانی کەم {٢٩} منداڵ و بچوکی تازە لەدایک بوو، لە ھەشت ھەفتەی ڕابردوو گیانیان لەدەستداوە لە ئۆردوگای {ھول} ی باشوری ڕۆژھەڵاتی سوریا نزیک سنوری عێڕاق".

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی بڵاوی کردۆتەوە، ڕێژەیەکی زۆر لە پەنابەر و ئاوارە خۆیان گەیاندۆتە ئۆردوگای{ ھول}".

ئەوەش خراوەتەڕوو بەھۆی یەکە سالاری و ئیداریەکانی ئەو ناوچەیە و بەبیانوی دۆخی ئەمنی، ڕێگە نادرێت مرۆڤ دۆستان ھاوکاری پێداویستی بگەیەنن بەو ناوچەیە.
ئەو ڕێکخراوە ڕایگەیاندووە زیاتر لە {٣٣} ھەزار ئاوارە خۆیان گەیاندۆتە ئەو کەمپە.
زۆرێک لەو کەسانەی ھاتوون بۆ ئەو کەمپە بەھۆی ھەڵھاتنیان بووە لە ترسی جەنگ و لە دێرەزو رەوە ھاتوون".

زۆریک لەو منداڵ و تازە لە دایکبوانە بەھۆی نەبوونی و کەمی خواردنی پێویستەوە، لەوچەند ساڵەی لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام {داعش} دابوون شیوەی جەستەییان لاوازە و دۆخی تەندروستی و دەرونیان تیکشکاوە.


‌‌‌
2/1/2019 10:39:06 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ