هەواڵ

پارتی و كۆمەڵی ئیسلامی كۆدەبنەوە


بزاڤــــ:

بەرپرسێكی كۆمەڵی ئیسلامی ئاشكرای دەكات پارتی ئاگاداری كردونەوە لەوەی كە رۆژی پێنج شەممە سەردانیان دەكات، بەڵام پێوایە كۆبوونەوەكە دۆستانە و حزبی دەبێت و هیچ پەیوەندیەكی بە پرسی پێكهێنانی حكومەتەوە نابێت.

لە لێدوانێكدا بۆ نەوا بیلال سلێمان، بەرپرسی ناوەندی حكومەت و پەرلەمانی كۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند: رۆژی چوارشەممە لە لایەن پارتیەوە ئاگادار كراونەتەوە كە رۆژی پێنج شەممە كاتژمێر 10 ی پێشنیوەڕۆ وەفدێكیان بە سەرۆكایەتی فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە سەردانی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی دەكات.

وتیشی: لە ئێستادا هیچ وردەكاریەكی كۆبوونەوەكەیان لا نییە و پێیان وایە وەك چۆن لە رابردوودا هەبووە، ئەم كۆبوونەوەیەش، كۆبوونەوەیەكی دۆستانە و حزبی دەبێت و هیچ پەیوەندیەكی بە بەشداری كردن لە حكومەت و بەشداری نەكردن تێیدا نابێت.

ئەو بەرپرسەی كۆمەڵ لە هەمان كاتدا باسی لەوەكرد، "چاوەڕێ سەردانەكە دەكەین بۆ ئەوەی بزانین چییان پێیە و ئەگەر هەرە شتێكی نوێیان پێبێت دواتر رایدەگەیەنین".


‌‌‌
1/30/2019 4:05:00 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ