هەواڵ

وێنە...سۆران منداڵێک لەشێوەی ماسی لەدایکبوو


بزاڤـــ:

‌منداڵێک لەشێوەی ماسی لە قەزای سۆران لەدایکبوو و دوای کاتژمێرێک و نیو گیانی لەدەستدا.

نەخوشخانەى لەدايكبوون و منداڵانى سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، شەوی رابردوو دایکێکی دووگیان سەردانی نەخۆشخانەکەی کردووە و دواتر بەشێوەی سروشتیی منداڵێکی بووە لە شێوەی ماسی، واتا تەنها یەک قاچی هەبووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای کاتژمێرێک و نیو لە لەدایکبوونی، منداڵەکە گیانی لەدەستداوە.
نەخوشخانەى لەدايكبوون و منداڵانى سۆران زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە ئاشکرانەکردووە و تەنها داوای لە دایکانی دووگیان کردووە، لە ماوەی سکپڕیدا زیاتر سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەن بۆ سەلامەتی خۆیان و کۆرپەکانیان.


‌‌‌
1/30/2019 12:28:02 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ