هەواڵ

پادشای ئیسپانیا گەیشتە عیراق


بزاڤــــ:

پادشای ئیسپانیا گەیشتە عیراق و لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە لەكۆشكی سەلام پێشوازی لێكرا، ئەوەش یەكەمجارە لەماوەی 40 ساڵی رابردودا پادشای ئەو وڵاتە سەردانی بەغدا بكات.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فیلیپی شەشەم پادشای ئیسپانیا گەیشتە شاری بەغدا و ئەوە یەكەم سەردانی پادشای ئیسپانیایە لە چوار دەیەی رابردودا بۆ عیراق ئەنجامی دابێت.

لەگەڵ گەیشتنی بە بەغدا، فیلیپی شەشەم لەلایەن بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمارەوە لە كۆشكی سەلام پێشوازی لێكرا و كۆبونەوەیان دەستیپێكرد.

بەپێی زانیارییەكان یەكێك لەئامانجی سەردانەكەی فیلیپی شەشەم بۆ بەسەركردنەوەی هێزەكانی وڵاتەكەیەتی لە عیراقدا.


‌‌‌
1/30/2019 11:53:18 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ