هەواڵ

ساڵح ژاژڵه‌یی: شتێكی خراپه‌ گۆڕان به‌بێ یه‌كێتی به‌شداری له‌حكومه‌تدا بكات


بزاڤــــ:

ساڵح ژاژڵه‌یی جێگری سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت "له‌دواین كۆبونه‌وه‌ی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، زیاتر له‌ نیوه‌ی ئه‌ندامان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بوون گۆڕان به‌شداری له حكومه‌تدا نه‌كات، شتێكی خراپه‌ گۆڕان به‌بێ یه‌كێتی به‌شداری له‌حكومه‌تدا بكات،چونكه‌ پارتی گۆڕان  په‌راوێز ده‌خات  و هیچ ڕۆڵێكی نابێت هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان لای پارتی ده‌بێت". 

 ساڵح ژاژڵه‌یی جێگری سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا وتویه‌تی:" ئێمه‌ و یه‌كێتی هه‌ردولامان ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌ین و گرنگیشه‌ كۆببینه‌وه‌ پێكه‌وه‌ چونكه‌ هه‌ندێك پۆست هه‌یه‌ هه‌ردولامان داوای ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها گۆڕان ئێستا چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یه‌ بزانێت جۆر و چه‌ندێتی پۆسته‌كانی كه‌ پێی ده‌درێت ئه‌وكات ده‌یخاته‌ به‌رده‌م جڤاتی نیشتمانی تا بڕیار له‌به‌شداری یا به‌شداری نه‌كردن له‌ حكومه‌تدا بكات".

جێگری سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وتوشیه‌تی:  "ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ وه‌ك پێشوو له‌حكومه‌ت ده‌ركراین ئه‌وه‌ چه‌ند كارێكی پێش وه‌خته‌ هه‌یه‌ خۆمان ده‌یكه‌ین و حكومه‌ت هه‌ر به‌جێ ده‌هێڵین".

ئه‌وه‌شی وتوه‌: " ئێمه‌ وه‌ك جڤاتی گشتی له‌دواین كۆبونه‌وه‌مان بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بچینه‌ ناو حكومه‌ت یا نا ده‌توانم بڵێم نیوه‌ی زۆرتری جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بوو كه‌نه‌چینه‌ ناو حكومه‌ته‌وه‌ ئێمه‌ ڕاسپارده‌ی خۆمان دایه‌ خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و جڤاتی نیشتمانی به‌ڵام ئیتر كۆبونه‌وه‌كان ده‌ستیان پێكرد، تا ئێستاش كۆبونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ پارتی نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ ئه‌نجامه‌كان بخرێته‌ به‌رده‌م جڤاتی نیشتمانی تا بڕیاری به‌شداری كردن یاخود بیشداری نه‌كردنی له‌حكومه‌تدا بدات، چونكه‌ ئه‌و كۆبونه‌وانه‌ی تا ئێستا له‌گه‌ڵ پارتی كراوه‌ هیچی كۆبونه‌وه‌ی جدی نه‌بوون هه‌مووی بۆ لێكتێگه‌یشتن بوون". 


‌‌‌
1/30/2019 11:38:17 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ