هەواڵ

ترامپ: من كورده‌كانم خۆشده‌وێت


بزاڤــــ:

دۆناڵد ترامپ له‌باره‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانیان له‌ سوریا دڵنیایى ده‌داته‌ كورد له‌وه‌ی له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمارى توركیا ده‌یانپارێزێت و ده‌شڵێت "من كورده‌كانم خۆشده‌وێت".

تۆڕى راگه‌یاندنى CNNی ئه‌مریكی بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، ترامپ له‌گه‌ڵ ئیلهام ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى جێبه‌جێكارى ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموكرات باڵى سیاسیى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" له‌ هۆتێلى ترامپ كۆبوه‌ته‌وه‌ و سه‌ركرده‌ كورده‌كه‌ به‌ ترامپی وتوه‌ "واز له‌ كورد ده‌هێنیت تا ئه‌ردۆغان سه‌ریانبڕێت؟". له‌به‌رانبه‌ردا سه‌رۆكى ئه‌مریكا وتویه‌تى "به‌ڵێن ده‌ده‌م سه‌رۆك كۆمارى توركیا شتێكى له‌و جۆره‌ نه‌كات و من كورده‌كانم خۆشده‌وێت".

سه‌باره‌ت به‌سه‌ردانه‌كه‌شی بۆ ئه‌مریكا و دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌، ئیلهام ئه‌حمه‌د به‌ CNNی وتوه‌ "هه‌ستمان به‌باشییه‌كى زۆر كرد و چاوه‌ڕێى كۆبوونه‌وه‌ى زیاترین".

بڕیاره‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ سه‌رۆكى جێبه‌جێكارى ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموكرات له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئیداره‌ى ترامپ و ئه‌ندامانى كۆنگرێسى ئه‌مریكا كۆببێته‌وه‌ و دواتریش له‌گه‌ڵ به‌رپرسى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانى هه‌مان وڵات كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكات. 


‌‌‌
1/30/2019 11:36:08 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ