بزاڤـــ:
سه‌باح بهزوونى پارێزگارى به‌سڕه هۆشداری ده‌دات له دوباره‌بونه‌وه‌ى بارودۆخى هاوینى رابردو له پارێزگاكه‌یاندا و ده‌ڵێت "له‌هاوینى ئه‌مساڵیشدا ره‌نگه هه‌مان دۆخی ساڵی رابردو بێتهوهئارا، چونكه چاره‌سه‌ره‌كانى حكومه‌ت كاتى بوون".
بهزوونى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا باس له‌وه ده‌كات، كه سه‌رجه‌م ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ى حكومه‌تى فیدراڵى پیاده‌ی كردون، كاتی بون، بۆیه ترسى ئه‌وه هه‌یه هاوینى داهاتوش به‌هه‌مان ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌دا بڕۆنه‌وه كه هاوینى پێشوو هه‌یانبوه.
ده‌شڵێت "حكومه‌ت و په‌رله‌مان هیچ پاساوێكیان نییه بۆ ئه‌و دۆخه، چونكه داوامان لێ‌كردن ئه‌و زوڵمه له‌سه‌رمان هه‌ڵگرن و له بودجه پاره‌یه‌ك ته‌رخان بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانى پرۆژه ستراتیژیه‌كان له كه‌رتى كاره‌با و ئاو و په‌روه‌رده و خزمه‌تگوزاریه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنى هه‌لى كار".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا بڕیاری دا تانه له پڕۆژه‌یاساى بودجه بدات، ئیتر ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى، كه مافى پارێزگاكه بگێڕێته‌وه. سه‌رسوڕمانى خۆیشى له گه‌وره‌كردنى خۆپیشاندانه‌كانی هاوینی رابردو نیشاندا و پرسیار ده‌كات "ئه‌ى خۆپیشاندان و سوتاندنى باره‌گا و گه‌مارۆى باره‌گا حكومییه‌كان له هه‌رێمى كوردستانیش بوونى نه‌بوه؟".
پارێزگارى به‌سڕه ده‌شڵێت "پارێزگاكه‌مان هه‌موو شتێك پێشكه‌شى عیراق ده‌كات هه‌ر له نه‌وت و گه‌نجان و پرۆسه‌كانى ئازادكردنى وڵات، به‌ڵام له‌به‌رانبه‌ردا گه‌نجه‌كانى نه‌خۆشییان پێشكه‌ش ده‌كرێت و له به‌شه بودجه‌ی خۆى بێبه‌ش ده‌كرێت، بۆیه بژارده‌ى به ههرێمبون تائێستاش له‌به‌رده‌سته".