هەواڵ

خانه‌قین.. هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر به‌نداوی ئه‌ڵوه‌ن نییه‌


بزاڤــــ:

قائیمقامیه‌تی قه‌زای خانه‌قین هاووڵاتیانی قه‌زاكه‌ دڵنیاده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر به‌نداوی ئه‌ڵوه‌ن نییه‌.

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی خانه‌قین بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، له‌ماوه‌ی 48 سه‌عاتی رابردودا، 27 ملم باران له‌سنوری قه‌زای خانه‌قین باریوه‌ و به‌نداوی ئه‌ڵوه‌نیش 13 ملیۆن مه‌تری سێگۆشه‌ ئاوی تێدایه‌ و به‌ته‌واوی پڕبوه‌، به‌ڵام هیچ مه‌ترسییه‌كی له‌سه‌ر نییه‌ و هاووڵاتیان له‌وه‌ دڵنیاده‌كه‌نه‌وه‌.

قائیمقامیه‌تی قه‌زای خانه‌قین رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، ئه‌و شه‌پۆله‌ باران و لافاوه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتوه‌ته‌وه‌، هیچ مه‌ترسییه‌كی بۆ سه‌ر شاره‌كه‌ نییه‌


‌‌‌
1/30/2019 11:30:57 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ