هەواڵ

وه‌زیری په‌روه‌رده‌: پاره‌كه‌ی به‌غدا بێت موچه‌ وه‌ك خۆی لێ دێته‌وه‌


بزاڤــــ:

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژی سێشه‌ممه‌ دانوستانه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ هاتنی پاره‌كه‌ی به‌غداش، موچه‌ وه‌ك خۆی لێدێته‌وه‌.

پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا وتی "سێ مانگ پێش ئێستا وتم ئاسۆ گه‌شه‌ و له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا پاشه‌كه‌وتی موچه‌ لاده‌برێت، دوێنێش سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم رایگه‌یاند هه‌ركات ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌ بودجه‌دا دیاریكراوه‌ و له‌ به‌غداوه‌ بێت، كه‌ ئومێدیش هه‌یه‌ بێت، موچه‌ وه‌ك خۆی لێ یه‌ته‌وه‌ (پاشه‌كه‌وت نامێنێت)".

ده‌رباره‌ی هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمیش، پشتیوان سادق كه‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستانیشه‌، وتی "سبه‌ی سێشه‌ممه‌ دانوستانه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌ و ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ گرفتی گه‌وره‌ نین، راسته‌ پێكهێنانه‌كه‌ دواكه‌وتوه‌، به‌ڵام ئومێده‌وارین به‌ زوترین كات كابینه‌ی نوێ پێكبێت".


‌‌‌
1/28/2019 12:57:45 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ